گوێت بنێ به‌كێل و قه‌بری
شه‌هیده‌وه هاوار ده‌كا
گوێت بنێ به‌دڵ و سینه‌ی
چیاته‌وه هاوار ده‌كا
هه‌ر هه‌موومان له‌سه‌نگه‌ری
پێشه‌وه‌داین ئه‌ی كوردستان
له‌ڕێ ی تۆدا هه‌ر له‌ڕیزی
پێشه‌وه‌داین ئه‌ی كوردستان
بوونی ئێمه بوونی تۆیه و
بوونی ئێوه‌ش بوونی ئێمه
ژیانی تۆ ئازادی تۆ ،
یه‌كسانه به‌مه‌رگی ئێمه
چۆن ده‌نه‌وێ كه بابان و
بادینانت له‌گه‌ڵتایه
دار و به‌ردی گه‌رمیان و
هه‌ولێره‌كه‌ت له‌گه‌ڵتایه
چۆن ده‌نه‌وێ كه عه‌فرین و
مهابادت له‌گه‌ڵتایه
خه‌ڵك و هۆزی لای قامیشلی و
ماردینه‌كه‌ت له‌گه‌ڵتایه
سوێن به‌نه‌ورۆز به‌ڕاپه‌ڕین
سوێن به‌مێژووی سه‌دان ساڵه
به‌ڕووباری كۆچ و خوێنا و
به‌ئازادی سه‌دان ساڵه
له‌یاد ناچی ئه‌ی كوردستان
هه‌میشه تۆ لهدڵمانایی
وه‌ك هه‌ناسه له‌گه‌رودا
هه‌میشه تۆ لهبوونمانایی
خه‌م نه‌تگرێ لێ ناگه‌ڕێن
ئه‌م بههارهت بسوتێنن
جارێكی تر ، دڵی سه‌دان
دایكی شه‌هید ببرژێنن
Hizirnekey dê lê minî
Her dê xewna pêvebînî
Serê Garey her avake
Tu warê min naçerînî
Çi Eskender, çi Zeynefûn
Berî te li vêre peydabûn
Welatê me lê bû agir
Hemû tevda revîn û çûn
Her çekê bo me pîlana
Dê agehdarkem şivana
Rêvaz gazdiket: Ez û tu
Pêkve naçî çi dîwana
سه‌رهه‌ڵبره وڕهشهبای
خه‌نجه‌ری كورد دنیایی ته‌نی
کوڕەکانی تۆ هه‌روه‌ك هه‌ڵۆ
دوا سنوری دنیایی ته‌نى
ئیتر بڵێ ئه‌ی كوردستان
ده‌س تێوه‌ردان چۆن زات ده‌كا
ده‌م و لێوی پێكه‌نین و
ژیانی تۆ قوفڵ بكا