current location : Lyricf.com
/
Songs
/
یاری [Yari] [English translation]
یاری [Yari] [English translation]
turnover time:2024-11-07 13:43:56
یاری [Yari] [English translation]

بۆ هێنده‌ یاریم پێ ئه‌که‌ی

خۆمن بووکه‌شوشه‌که‌ت نیم

گه‌مه‌یه‌کت ته‌واو ده‌بێت

گه‌مه‌ی نوێتر ده‌ست پێ ئه‌که‌یت

شوێنت که‌وتوم و نازانم

بۆ کوێم ئه‌بات ئه‌م ئه‌وینه‌

ساڵانێکه‌ هه‌موو عومرم

ڕاچنین و خه‌وبینینه‌

خۆ من لە بووکە شووشەکەت

زیاتر حەزم لە باوەشتە

من لە دۆزەخی زەمانه‌م و

کەچی ئەویش لە بەهەشتە

من دڵنیام هه‌تا ئێستا

فرمێسکێکت لێ نه‌دیوه‌

که‌چی نازی ئه‌کێشیت و

سه‌دان جار چاوت سڕیوه‌

ئاخێر ئه‌گه‌ر خۆشمنه‌وێی

پڕ به‌ گه‌ردوون بیرت نه‌که‌م

منی به‌هه‌ست بۆ ئیره‌ی

بۆ بووکێکی بێ گیان ئه‌بم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by