وام زانی که من دڵم دابه‌تۆ
دڵی تۆش بۆ من ئه‌بێ به مه‌کۆ
چیبکه‌م دڵه‌ی شێت تووشی تۆی کردم
به‌سه‌ودای بێ سوود له ناوی بردم
هه‌ر ماڵێ گیسکێ خۆم ته‌نتا گۆڕێ
نه‌زرێ ئه‌ڵڵا بێ، یار لێم نه‌تۆرێ
ئێستا خه‌و بۆیه نایه‌ته ناو چاو
جێی ئه‌وه نه‌ماوه پڕ بووه له ئاو
به‌ڵکو ڕێکه‌وین ڕۆژێک له‌گه‌ڵ یار
سه‌یری به‌هار که‌ین دیاره و دیار
ئای بۆ ساقیه‌ک چوارده ساڵه بێ
بینی شه‌رابی پڕ پیاڵه بێ
به‌ڵام شه‌رابی کۆن و چل ساڵه
به‌ڵکوو ڕزگاربم له ده‌ست ئه‌م حاڵه