current location : Lyricf.com
/
Songs
/
یار [Yar]
یار [Yar]
turnover time:2024-07-04 08:11:29
یار [Yar]

یار یار یار شیرین لەنجەو لار

چاوم ڕوا، سەبرم سوا، هێزم لێ بڕا

هەر نەهاتی،دەرنەکەوتی، بۆچی توخوا

یار یار یار شیرین لەنجە و لار

ژماردم گشت ئەستێرەی شەو

تاق تاق کەرەم کردە خەو

لەبەر کزەی بای سارد تەزیم

لەگەڵ گەڵای درەخت لەرزیم

ئاونگ وەک گیا تەڕی کردم

هەر نەهاتی، ئەوا مردم

چاوەڕوانم، پەرێشانم، پەرۆشە گیانم

سا بمگەرێ هێزی ژیانم

نیگام تینووی تەماشاتە

دادووراوی سە ڕێگاتە

گوێم عەزرەتی ترپەی پێتە

هەمیشە ئاراستەی ڕێتە

دڵم پڕ تاسە و پەرۆشە

دۆزەخێکە و گەرمی جۆشە

یار یار دەرمانی ئازار

یار یار شیرین لەنجەو لار

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Rawa Jamal
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Official site:https://www.facebook.com/Rawa.Jamal.Abdul/
Rawa Jamal
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved