current location : Lyricf.com
/
Songs
/
خۆزگەم بە پار [Xozgam Ba Par]
خۆزگەم بە پار [Xozgam Ba Par]
turnover time:2024-12-26 11:28:54
خۆزگەم بە پار [Xozgam Ba Par]

بڵێن به‌ یار، بڵێن به‌ یار، یاری نازدار

سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به‌ پار، منی هه‌ژار

خۆزگه‌م به پار

خۆزگه‌م به ساڵی ڕابردوو

عومری كوتری دڵداریم بوو

له پـڕ هات‌و، له‌ناكاو چوو

یه‌ك پـڕ به دنیا ئاره‌زوو

ده‌ریایێك تاسه‌ .. ئه‌مه دوو

جێ‌ مابووم له پاری مردوو

بڵێن به‌ یار، بڵێن به یار، یاری نازدار

سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به‌ پار، منی هه‌ژار

خۆزگه‌‌م به پار

ڕۆژ نه‌بوو چاوم به دیدار

شاد نه‌بێ، نه‌سره‌وێ ئازار

ڕۆژ نه‌بوو یار به له‌نجه‌و لار

چه‌شنی ئاسكی هه‌رده‌ی به‌هار

به به‌رده‌مما نه‌كا گوزار

نه‌مپیێكێ نیو نیگای خومار

بڵێن به‌ یار، بڵێن به یار، یاری نازدار

سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار

خۆزگه‌م به پار

هه‌ر ڕۆژه عیشوه‌ییك، نازێ

هه‌ر خه‌ڵوه‌ته چه‌شنه‌ ڕازێ

له‌و توانج، له‌ من نیازێ

بۆ ماچێ، نوقورچێ، گازێ

هه‌ر به‌زمه ده‌نگێ، ئاوازێ

به چاو بینینی دڵخوازێ

بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار

سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار

خۆزگه‌م به پار

بڵێن به یار بێ ناوچاوێ

دیمان له‌تاو دووری، تاوێ

ئه‌یـڕشت له فرمێسك لافاوێ

ئاخی هه‌ڵ‌ئه‌كێشا تاوێ

به‌‌ یادی باڵا لاولاوێ

چاوڕه‌شێ، ئه‌گریجه‌ خاوێ

بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار

سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار

خۆزگه‌م به پار

پرسی كێ؟ بڵێن داماوێ

هێلانه‌ی دڵ لێ شێواوێ

دوانزه مانگ له یار بـڕاوێ

دوانزه مانگ! بۆ یار گریاوێ

به‌ ئاسته‌م نووزه‌ تیا ماوێ

ئه‌یوه‌ت: ناونیشانی ناوێ

ئه‌زانێ یار خۆی، كام هه‌ژار، ڕۆژی سه‌د جار

ئه‌كا هاوار: خۆزگه‌م به‌ پار، خۆزگه‌م به‌ پار

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Abdulla Goran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Poetry
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Abdulla_Goran
Abdulla Goran
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved