current location : Lyricf.com
/
Songs
/
غه‌ریبیتان ئه‌که‌م [Xerîbîtan ekem] lyrics
غه‌ریبیتان ئه‌که‌م [Xerîbîtan ekem] lyrics
turnover time:2024-11-29 20:56:10
غه‌ریبیتان ئه‌که‌م [Xerîbîtan ekem] lyrics

هه‌ر هه‌مووتان له‌ بیرمدان، خاکه‌ لێوان گوڵن بۆ من

هه‌ر هه‌مووتان هاژه‌ی خوێنن یه‌که‌ یه‌که‌ دڵن بۆ من

به‌ قه‌د په‌لک و گه‌ڵای داران غه‌ریبیتان ئه‌که‌م یاران

به‌ قه‌د خاک و کووچه‌ی شاران غه‌ریبیتان ئه‌که‌م یاران

سپێده‌ زوو، ئێواره‌ دێی ده‌ڕوانێ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌م

به‌ لێوی وه‌ک خوێن و شه‌کر دێنه‌ سه‌ر ڕێی سه‌ردانه‌وه‌م

به‌ قه‌د په‌لک و گه‌ڵای داران غه‌ریبیتان ئه‌که‌م یاران

به‌ قه‌د خاک و کووچه‌ی شاران غه‌ریبیتان ئه‌که‌م یاران

که‌ هاتمه‌وه‌ له‌ من باغچه‌ی پڕ باڵنده‌ی شێعر و جوانیا

له‌ ئێوه‌یشا، ئه‌زیزانم، سێبه‌رێ له‌ تاسه‌و جوانیا

به‌ قه‌د په‌لک و گه‌ڵای داران غه‌ریبیتان ئه‌که‌م یاران

به‌ قه‌د خاک و کووچه‌ی شاران غه‌ریبیتان ئه‌که‌م یاران

که‌ هاتمه‌وه‌ به‌ مێخه‌ک و بۆنی وڵات بۆنخۆشم که‌ن

وه‌ک تازه‌یار، ئۆخه‌ی یاران، به‌ ئه‌وینتان سه‌رخۆشم که‌ن

به‌ قه‌د په‌لک و گه‌ڵای داران غه‌ریبیتان ئه‌که‌م یاران

به‌ قه‌د خاک و کووچه‌ی شاران غه‌ریبیتان ئه‌که‌م یاران

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Necmedîn Xulamî
  • Languages:Kurdish (Sorani)
Necmedîn Xulamî
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved