هێشتا دڵه‌که‌م سه‌رخۆشه نایه‌ته‌وه سه‌ر خۆ،
ساقی که به‌ناز دوێنێکه جامێکی بهمن دا،
بۆ خاتری خهندێکی به‌ڕه‌نگی گوڵ و باران،
عاشق ئه‌وه‌تا هه‌ر کوڵی گریانی له ده‌مدا،
قوربان وه‌ره سه‌یرێکی دڵ و عاله‌می دڵ که،
هه‌ر زه‌وقه به‌دڵ شه‌وقه له‌سه‌ر ئاهه له‌ده‌مدا،
تا هه‌وری به‌هاری نه‌بزوت خونچه نه‌پشکوت،
بۆیه ده‌گری خه‌نده به‌سه‌ر گریه‌یی مندا،
خه‌نده‌ی گوڵی زارت که نهبۆئه باعیسی مه‌ستیم،
بۆچی دڵی من ده‌ستی له گوڵزاری ئیره‌مدا،
تیرت که قه‌راری جگه‌رم بوو وه دڵم که‌وت.
تا ڕۆژی حه‌شر داخی خهندهگت له جگه‌ر دا،
تاتا که به دا‌و زوڵفی وه‌کوو سونبولی بادا،
گوڵ ده‌سته‌یی شه‌وبۆ بوو به به‌رگی گوڵی دادا.