current location : Lyricf.com
/
Songs
/
خاك [Xak] [Transliteration]
خاك [Xak] [Transliteration]
turnover time:2024-12-27 23:34:16
خاك [Xak] [Transliteration]

من دارێکی تازە هەڵچووم، بنارەکەم کوردستانە

بێچووه‌ مەوجی ڕووبارێكم سە‌رچاوه‌كە‌م كوردستانە‌

ئە‌و لە چاوی مندا ده‌نوێ و من لە‌ چاوی ئە‌ودا ده‌نووم

ئیتر یاران دووره‌ یادی ئە‌و وڵاته‌ من چۆن ده‌نووم

كە‌ ئەو چه‌شنی چڵی برژانگ بە‌ری دییە‌م لێ چۆڵ نەکا

كۆتره‌ شینكەی خوێنی دڵ بێ و بانووی ڕۆحم لێ چۆڵ نە‌كا

بۆیە‌ یاران تا بمێنم، وه‌ك بولبول ده‌چریكێنم

نەغمە‌م بۆ خاك، دڵم بۆ خاك، هە‌ر بە كوردی ده‌چریكێنم

بە‌ پیری خاك منیش خاكی بە ‌گشت گە‌نجی دنیا ناده‌م

شنە و كزه‌ی شە‌ماڵێكی بە ‌گشت دورگەی دنیا ناده‌م

لەبەر دڵما شە‌كری ڕووتە، بەهە‌شتی وا نابێتە‌وه‌

هە‌تا مە‌حشە‌ر خاكێ تر وا، بە ژیاندا نایە‌تە‌وه‌

بۆیە‌ یاران تا بمێنم، وه‌ك بولبول ده‌چریكێنم

نەغمە‌م بۆ خاك، دڵم بۆ خاك، هە‌ر بە كوردی ده‌چریكێنم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Chopy Fatah
  • country:Netherlands
  • Languages:Kurdish (Sorani), English, Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:Pop
  • Official site:http://www.chopy.net/eng/
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Chopy_Fatah
Chopy Fatah
Chopy Fatah Featuring Lyrics
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved