کەواتە، لەو باوەڕەدایت بتوانیت جیای بکەیتەوە
بەهەشت لە دۆزەخ
ئاسمانی شین لە ئازار .
دەتوانیت سەوزاییەک لە
شیشێکی پۆڵا جیابکەیتەوە ؟
زەردەخەنەیەک لە ژێر پەچەوە؟
لەو باوەڕەدایت جیایان بکەیتەوە ؟
ئایا فێریان کردیت ئاڵوگۆر بکەی لە نێوان
قارەمانەکانتدا بۆ تارمایی؟
خۆڵەمێشی گەرم بۆ دار؟
هەوایەکی گەرم بۆ شنەبایەک؟
نا ئارامی بۆ گۆڕان؟
ئایا گۆڕیتەوە ؟
پیاسەیەک بە ناو جەنگدا
بۆ فەرمانڕەوای لە نێو قەفەزدا ؟
چەن خوازیارم ، جەند خۆزگە دەخوازم لێرە بووییتایە.
ئێمە دوو ڕۆحی ونبووین
لەنێو شوشەی ماسیدا مەلەدەکەین ،
ساڵ لە دوای ساڵ،
دەخولێینەوە لەسەر هەمان شوێن
چیمان دۆزییەوە؟
هەمان ترسە کۆنەکان
خۆزگە لێرە بوویتایە.