current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Wish it was true [Kurdish [Sorani] translation]
Wish it was true [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-11-16 07:47:41
Wish it was true [Kurdish [Sorani] translation]

دایکە، هەوڵم ئەدا چاك هەڵسوکەوت بکەم بەهۆی تۆوە

تا هەر چییەك تۆ داوای بکەی بیکەم

کاری هەڵەم کردووە، دەزانم

دایکە، هەوڵم ئەدا بۆ تۆ ڕەفتار

بکەم

کەچی ئێستا خۆم گۆڕت بۆ

هەڵدەکەنم

ئەوە تەنیا شتێکە کە پێم بکرێت

ڕێگای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەدۆزمەوە

هەموو شتێك لە نوێوە بونیاد دەنێمەوە

خۆزگە ئەمە ڕاستیی ئەبوو

باوکە، من ڕۆحی خۆم بە تۆ

بەخشی

من هیچم نەدەزانی گوێڕایەڵی تۆ بووم

ئەوە هەموو شتێکە کە دەیزانم

باوەشم بۆ بکەرەوە منیش لە دۆزەخەوە بەرەو ڕووی تۆوە دەفڕم

خۆزگە ئەمە ڕاستیی ئەبوو

كوره، لەو سارد و سڕییە

وەرە دەرێ

تۆ لەو ناوە گیرت خواردووە و وون بوویت ئەی نازانیت؟

ئەمە ئەوەنییە کەچی دەڵێیت، بەڵکو لەبارەی ئەوەیە کە چ شتێك ئەکەیت

بە بەردەوامی خۆزگەی ئەوە بخوازە کە ئاواتەکانت بێنە دی

تۆ خەونەکانت خۆشکە ئەمانە ڕاستەقینەن

هیچ ئازار و غەم و پەژارەیەك

بوونیان نییە

تەنیا خوێن و بیرەکە پاقژ و بریقەدار بکەرەوە

لەبەر ئەوەی هیچ ڕێگایەك نییە بیدۆڕێنیت

جا خۆزگە ئەمە ڕاستیی ئەبوو

ئەی ووڵات، من سەربازی تۆ بووم

هەرچییەك تۆ داوات کردبێت من کردوومە

ئەمە هەڵە بوو وە دەشزانی

ئەی ووڵات، ئێستا من بەلای تۆوە بێگانەیەکم

تەنیا ژمارەیەك و ناوێکم، ئەمە ڕاستییەكەیە

دوور فڕێمدە کە گەیشتییە ئەوێ

نیشتیمانی ئازاو سەربەستییە

ڕەنگی سوور و سپی و شین

خۆزگە ئەمە ڕاستیی ئەبوو

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by