هێشتا لە هەستەکانمدایت
هێشتا لە ئارەزووەکانمدایت
تۆ لە ڕۆژە تاڵ و شیرینەکانمدایت
ئەگەر لەبیرکردن ئاسان بوایە دەمێک بوو لەبیرم کردبوویت
ئەگەر فەرامۆش کردن ئاسان بوایە خۆم ئاسوودە دەکرد
شتە بەسوودەکان بێسوودن
ئەو شتانەی کە پێویستە بکرێت ناکرێت
لە شەوە درێژەکاندا کاتژمێرەکان بێ کاتن
ئاه چی بکەم؟ چی بکەم؟
تاکو بتوانم تێپەڕببم
چی بکەم بۆ ئەوەی بتوانم دڵم ئاسوودە بکەم؟
خۆمم لەبیر کردووە. لەبیریشکراوم
خۆزگە دەمتوانی لەبیرت بکەم وەک چۆن خۆم لەبیر کردووە
هیچ نەبێت بتوانم لە ساڵێکدا ڕۆژێک پێت بگەم