current location : Lyricf.com
/
Songs
/
To lyrics
To lyrics
turnover time:2024-11-22 18:46:46
To lyrics

تۆ هه‌میشه‌ دڵت نه‌رمه‌

‎‌ده‌ستت گه‌رمه‌

‎‌نیگام ئه‌که‌ی چاوه‌کانت پڕ له‌ شه‌رمه‌

‎‌که‌ شیعری کۆنت بۆ ئه‌ڵێم

‎‌خێرا پێم ئه‌ڵێی له‌به‌رمه‌

‎‌هه‌موو ڕۆژێ شیعرێکی نوێ

‎وه‌کو فه‌رزێکه‌و له‌سه‌رمه‌

‎‌ئه‌م دنیایه‌ که‌شوو ماته‌ تۆ بێده‌نگ بی

‎‌ڕوبارێ به‌و وه‌ره‌ بۆلام

‎‌نامه‌وێ گۆمی مه‌نگ بی

‎‌تۆ پێکه‌نینت لێ جوانه‌

‎‌شێته‌بم تۆ دڵته‌نگ بی

‎ئه‌زانم چۆن شێتت بکه‌م

‎‌ئه‌زانم چۆن بتهه‌ژێنم

‎‌هه‌موو شتێ ئاسانه‌ بۆم ‎‌

‎به‌ڵام دڵی خۆم ئه‌شکێنم

‎‌جارێکی تر تۆ بگرێنم

‎‌بێ ده‌ستم بگره‌ بۆ سه‌ما

‎‌هه‌ڵبپه‌ڕه‌ له‌ سینه‌ما

‎‌ئه‌و تۆزه‌ هۆشه‌ی که‌ هه‌مبو

‎‌له‌م ئه‌وینه‌ی تۆدا نه‌ما

‎‌نازانم چۆن تۆ بدوێنم

‎‌دڵه‌ جوانه‌که‌ت نه‌شکێنم

‎‌دایم ئه‌ڵێی بووکه‌ شوشه‌ی

‎‌حه‌زم لێیه‌ بتڕفێنم

‎‎‌

‎‌له‌ باخیشا ژوانمان بێ

‎‌من هه‌ر گوڵت بۆ ئه‌هێنم

‎‌تۆ حه‌ز ئه‌که‌ی به‌گوڵه‌وه‌

‎‌ده‌ست له‌ که‌مه‌رت ئاڵێنم

‎‌ئه‌زانم چۆن شێتت بکه‌م

‎‌ئه‌زانم چۆن بتهه‌ژێنم

‎‌هه‌مو شتێ ئاسانه‌ بۆم ‎‌

‎به‌ڵام دڵی خۆم ئه‌شکێنم

‎‌جارێکی تر تۆ بگرێنم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Navid Zardi
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), English
Navid Zardi
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved