current location : Lyricf.com
/
Songs
/
This Is My Life [Kurdish [Sorani] translation]
This Is My Life [Kurdish [Sorani] translation]
turnover time:2024-11-16 21:02:44
This Is My Life [Kurdish [Sorani] translation]

من خەونم ئەبینم، خەون بە خۆشەویستیەوە ئەبینم

من بەدوای بەشە وونەکەی دڵمدا دەگەڕێم

تۆ دەمگریەوە، هەموو جارێ کە ئەکەوم

کاتێك سەیری چاوەکانت دەکەم

من دەزانم کە ڕاستیم پێ ناڵێی

ئەوە، ئەوە ژیانی منە، من بەدوای تۆدا دەگەڕێم لەنێو چاوەکانتدا بەدوای

خۆشەویستیدا دەگەڕێم

ئەوە، ئەوە ژیانی منە من بەدوای خەونێك دەکەوم کە لە شەودا بەرەو

لاوازی ئەچێت

ئەتوانی بێی بۆ ناو گیانی من

وات لێ دەکەم کۆنترۆڵ لەدەست بدەی

لە شەودا ئەبم بە خۆری تۆ

تەنیا وەرە ئێرە، بۆ ژوورەوە

من یاریت لەگەڵ ئەکەم

من ئەکەوم لەبەر تۆ

کاتێك سەیری چاوەکانت دەکەم

دەزانم کە ڕاستیم پێناڵێی

ئەوە، ئەوە ژیانی منە، من بەدوای تۆدا دەگەڕێم لەنێو چاوەکانتدا بەدوای

خۆشەویستیدا دەگەڕێم

ئەوە، ئەوە ژیانی منە من بەدوای خەونێك دەکەوم کە لە شەودا بەرەو

لاوازی ئەچێت

ناتوانم دوای خەونەکانم بکەوم بۆ هەتایە

تەنیا بۆ بینینیان کە لێك هەڵدەوەشێنەوە

ئێمە دەتوانین جیهان بگۆڕین ئەگەر بەیەکەوە بین

چونکە دەزانم کە ناهێڵم بڕوات

کاتێك سەیری چاوەکانت دەکەم

دەزانم کە ڕاستیم پێناڵێی

ئەوە، ئەوە ژیانی منە، من بەدوای تۆدا دەگەڕێم لەنێو چاوەکانتدا بەدوای

خۆشەویستیدا دەگەڕێم

ئەوە، ئەوە ژیانی منە من بەدوای خەونێك دەکەوم کە لە شەودا بەرەو

لاوازی ئەچێت

خەریکە بیری پێکەنینەکانت دەکەم، تەنیا دەنگت ئەبیستم

من بەدوای چاوی بەقوڵاچوودا دەکەوم، ئەمشەو بۆم بسەلمێنە کە هەڵەم

ئەوە، ئەوە ژیانی منە، من بەدوای تۆدا دەگەڕێم لەنێو چاوەکانتدا بەدوای

خۆشەویستیدا دەگەڕێم

ئەوە، ئەوە ژیانی منە من بەدوای خەونێك دەکەوم کە لە شەودا بەرەو

لاوازی ئەچێت

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by