شێته‌گیان شێتانه شێتم من له ده‌وری ماڵه‌که‌ت
من مه‌لێکم وا به‌سه‌ر خۆی هاته به‌ندی داوه‌که‌ت
شێته‌گیان سه‌د شێت ئه‌ناسم وێڵی ئه‌م ده‌وروو به‌ره‌ن
سه‌د هه‌زاری تر ده‌با بێ گشت به‌قوربان چاوه‌که‌ت
شێته گیان وه‌ک شه‌مع ئه‌سووتم تا شه‌هیدت بم شه‌فه‌ق
تۆیش به ڕه‌حمه‌و من کفن که‌ی جا به لۆ لۆی شاڵه‌که‌ت
شێته گیان شێخێ له سه‌نعان باسی شێتی خۆی ده‌کرد
من وتم شێتی مه‌حاڵه تا نه‌بینێ چاوه‌که‌ت
شێته گیان هه‌ر ساتێ بێژی خۆم به قوربانیت ده‌که‌م
خۆم که‌مه ساقه‌ت به قوربان وه‌ک نچیری ڕاوه‌که‌ت
شێته گیان مه‌جنوون و فه‌رهاد قه‌د به شێتی من نه‌بوون
چۆن نیانچه‌شتوو وه‌کوو من تامی لێوه ئاڵه‌که‌ت