نیشتمانم
تۆ وەک تانەی لەسەر چاوم
تۆ وەک تەمی, لە گشت لاوە دەورەت داوم
تۆ ئاوێنەی
لە ناو تۆدا ھەموو دنیا بەدی دەکەم
نیشتمانم, تۆ تەیمانی
بە ھۆی تۆوە ھیچ نابینم
نە کەل دەبینم, نە زەوی
نە خوا دەبینم, نە ئاسمان
جا نازانم
نە جیھان وەک تۆ بچوکە
نە تۆ گەورەی بەقەد جیھان
نیشتمانەکەم - کوردستان
عەبدوڵا پەشێو