current location : Lyricf.com
/
Songs
/
سروودی ژنان [Srudi Jnan] lyrics
سروودی ژنان [Srudi Jnan] lyrics
turnover time:2024-11-05 14:49:37
سروودی ژنان [Srudi Jnan] lyrics

شۆڕشه‌، هه‌ستن، ڕاپه‌ڕینه‌، ئه‌ی ژنانی گشت وڵات

شان به‌ شانی پیاوان هه‌ستن بێنه‌ ناو ڕیزی خه‌بات

ئێمه‌ین كه‌ نیوه‌ی كۆمه‌ڵین وێنه‌ی باڵێكی مه‌لین

له‌ كار و شۆڕش سڵ ناكه‌ین، ژنانی تێكۆشه‌رین

له‌ڕێی سامدار و پڕخه‌ته‌ر نه‌ترسین و كۆڵنه‌ده‌ر

له‌چی مه‌یدانا حازرین كارخانه‌ و مه‌زرا و سه‌نگه‌ر

شۆڕشه‌ هه‌ستن ڕاپه‌ڕینه‌ ئه‌ی ژنانی گشت وڵات

شان به‌ شانی پیاوان هه‌ستن بێنه‌ ناو ریزی خه‌بات

كۆیڵه‌تی ژن ژێرده‌سته‌یی چه‌وسانه‌وه‌ و هه‌ژاری

به‌ یه‌ك نیزامه‌وه‌ به‌نده‌ حوكمی سه‌رمایه‌داری

ئه‌و نیزامه‌ی حوكمی ڕه‌شی شه‌وی له‌شی وڵاته

راپه‌ڕین تێكی بشكێنین شۆڕشه‌و هه‌لی خه‌باته‌

شۆڕشه‌ هه‌ستن ڕاپه‌ڕینه‌ ئه‌ی ژنانی گشت وڵات

شان به‌ شانی پیاوان هه‌ستن بێنه‌ ناو ڕیزی خه‌بات

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by