current location : Lyricf.com
/
Songs
/
سۆزی دڵ [Sozi dil]
سۆزی دڵ [Sozi dil]
turnover time:2024-11-25 21:25:01
سۆزی دڵ [Sozi dil]

توخوا شوانی کەژ و کێو

شمشاڵەکەت بگرە لێو

ڕووبکەینە دەشت و کوێستان

بۆ سەیرانی باخی سێو

ئەسیری بەندی داوم

پەپوولەی باڵ شکاوم

ناڵەی دەم ئێوارانت

فرمێسک دێنێ لە چاوم

دەسا شوانە چەند جوانە

لەم دەشت و لەم کێوانە

بە سۆزی دڵ بخوێنین

ئەم بەستە و ئەم دیلانە

شەوان لەگەڵ گەلاوێژ

ئەکەومە سەر وتووێژ

جیلوەی جوانی سەد شیعرە

بۆ ئەمنی گۆرانیبێژ

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Hossein Sharifi
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk
Hossein Sharifi
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved