لەنێو ئەم گەڵا وەرینە، باران لاشم ئەشواتەوە
ھەر دڵۆپێك لەم بارانە، سۆزی تۆم بیر ئەخاتەوە
سۆز و نازی پڕ لە ھەستی باوکێتی تۆ
کە لە ناکاو بۆ دوایین جار لە بیرما بوو
ئەو سەفەری کردت زووبوو
بابە زووبوو بەجێو ھێشتین
یەجگار زووبوو بەجێو ھێشتین
لەگەڵ کۆچتا گەڵا وەری تەنھایی ڕووی لە ژینمان کرد
ھەزاران یادگاری جوانیش بوونە ژوورێکی سارد و سڕ
چاوم کوێربێ کە نەمبینی دوا سەرنجی ماڵئاواییت
ھەتا تێر باوەشت پیاکەم ، بچێژم سۆزی باوکێتیت
ھیچ ھەستێك بە سۆزت ناگات
بابە زووبوو بەجێو ھێشتین
یەجگار زووبوو بەجێو ھێشتین
کە ئێواران ڕوو لە شار و کۆڵانەکەی ئێمە دەکا
ھاوڕێکانم بە خەندەوە بەرەو پیری باوکیان ئەچن
ھەر بە تەنھا ئێمە نەبێ لە کۆڵانا
بە ملکەچی و کۆڵێ فرمێسك لە چاوانا
چاوەڕوانین وەکوو جاران لەسەری کۆڵان دەرکەوی
ئەو سەفەرەی کردت زووبوو
بابە زووبوو بەجێو ھێشتین
یەجگار زووببو بەجێو ھێشتین