نیگاکانم قفڵ بوو لە چاوەکانت
ئاگرە درەوشاوەکەت لە دڵمدا دەسوتا
نەمتوانی دەستت لێبدەم نەمتوانی باوەش بە ملتدا بکەم
نەمتوانی پڕ بەدەنگ هاوار بکەم نەمتوانی پێت بڵێم خۆشمدەوێیت
کوا ئەو بارانەی کە بەسەرماندا دەباری
کوا کە ون دەبووین و دەڕۆیشتین بۆ ئاسمان
لە قورگمدا گرێیەک وە لە چاومدا دڵۆپی فرمێسک هەیە
بۆچی ئێمەت جیا کردەوە پایز