current location : Lyricf.com
/
Songs
/
سروه‌ی به‌یانی [Sirwey Beyanî] [Transliteration]
سروه‌ی به‌یانی [Sirwey Beyanî] [Transliteration]
turnover time:2024-11-29 18:56:25
سروه‌ی به‌یانی [Sirwey Beyanî] [Transliteration]

تۆ وه‌کوو سروه‌ی به‌یانانی به‌هاری

تۆ له‌ له‌شما گیانی سووکی نادیاری

بۆ شه‌وی خۆشی و نه‌خۆشیم یادگاری

ڕه‌مزی ئینتیزاری

تۆ جریوه‌ی دارستانی جێ‌ ژوانی

بۆ هه‌سێره‌ی به‌رزی ئاواتم سریوه‌ی

چه‌نده‌ جوانی

گیانه‌که‌م جاران که‌ ئه‌تگوت

پێکه‌نینت زایه‌ڵه‌ی سه‌وزی شه‌تاوه‌

چاوی شینت گۆمی مه‌ندی پـڕ له‌ ماسی

زه‌رد و سووری به‌ر هه‌تاوه‌

ئێسته‌ بۆ وا شۆڕه‌بی برژانگی نه‌رمت ده‌وری داوه‌

بۆچی گه‌رمایی ڕوانینت نه‌ماوه‌؟

هه‌ڵبه‌ست:سوارە ئیلخانی زادە

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Necmedîn Xulamî
  • Languages:Kurdish (Sorani)
Necmedîn Xulamî
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved