current location : Lyricf.com
/
Songs
/
شەوە نیوە [Shawa Niwa] lyrics
شەوە نیوە [Shawa Niwa] lyrics
turnover time:2024-07-07 10:11:17
شەوە نیوە [Shawa Niwa] lyrics

شەوە نیوە شەوە کاتی شیرینی خەوە غەوغا ئەکا بۆران

هەورە بروسکەیە باران لێزمەیە مەحشەر ئەکا تۆفان

ڕێگا دوور و چەم و هەردە، شیو و سەخت و کێو و بەردە

هەرلا سەیر ئەکەی تاریکە چاو چاو نابینێ

دڵی شەیدای من بێ قەرار بۆ نازەنینێ

هەوری ڕەش بە ڕقە، هەڵدەستێنێ لافاو تا بگرێ ڕێگا ئاو

نەگەم بەو یارە، یار چاو خومارە ئەو ناسک و نازدارە

بەڵام من قەت ناچمە دواوە ئەگەر سەرم لە ڕێی داوە

لە پشت هەورا بێ ئاخری هەر بە دەستی دێنم

نازداری خۆمە و نازێکی بە گیان ئەستێنم

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Mazhari Xalqi
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Mazhar_Khaleqi
Mazhari Xalqi
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved