هه‌ولێر و سلێمانی جوانه ئاهه‌نگه‌كانی
هه‌ڵپه‌ڕكێی هیچ كوێم نه‌دی بگا به كوردستانی
سێپێی و چه‌پی و گه‌ڕیان سه‌رچۆپی كرماشانی
عه‌فرین و زاخۆ و دهۆك شاهیا شه‌مێرانی
بۆكان و مه‌هابادی جوانه ههڵپهڕكێكانی
سنه و ئیلام و بانه هه‌ڵپه‌ڕكێی مه‌ریوانی
كه‌ركوك و كورده‌كانی سه‌رچۆپی گه‌رمیانی
هه‌ڵپه‌ڕكێی هیچ كوێم نه‌دی بگا به كوردستانی
کچی جوانی هیچ کوئم نەدی
بگا بەکچی کوردستانی
سه‌رچۆپی، چۆپیهكات، گڕیده و ڕایوه‌شێنه
سه‌رچۆپی له‌گه‌ڵ تۆمه شاییه‌كه بهه‌ژێنه
زاخو و دهوكا بادينان
شال و شابك گرێدان
ملانێ و شاميرانێ
داوات و شاهى گێران
ئاكرێ و ئامێديا جوان
دەنگ بێژا گۆتن ستران
پەيڤ و ئاواز بابلەكانێ
كچ و خورتا كره ديلان
سەرێ گۆڤەندێ گەرمه
يا لدەستی زەندك نەرمه
هەچيێ گوتێ دەسمالێ،
گوت ته نەديت هەره ژدەف مه
ئه‌ز به‌رفم به‌رفم به‌رفم
لێ لێ یار لێ لێ یار
ئه‌ز به‌رفم به‌رفم به‌رفم
لێ لێ یار تو ده‌لالی
خۆم كرماشانی مینا گیان فارسی نێزانم
وه زمانی كوردی ئه‌زیزم ده‌ردت له گیانم
ئه‌رێ مینا مینا مینا چه‌ند نازه‌نینی
هه‌ر خۆت گوڵه‌كه‌ی ڕووی سه‌ر زه‌مینی
بامن بچمۆ قاسم خان
وەی وەی پشتی بیارە
ئۆه لارۆ لەنجەکەو
چیبکەم لە منۆ دیارە
سیته‌ك یان شه‌قڵاوه
پێمبڵێن كامیان هه‌تاوه
با به‌یانی بڕۆین
له‌گه‌ڵ یار بۆ ئه‌و ناوه
سۆلاف یان ئهحماوه
كامیان وه‌كو خۆی ماوه
هه‌ی ده‌با زوو بڕۆین
تا نه‌ڵێن جێ نه‌ماوه
سه‌یرانه له دوكان
له قه‌شقۆڵی و مێرگه‌پان
یاری من له‌وێیه
خوایه نه‌یكه‌ی به باران
سه‌یرانه له سۆران
له‌لای دۆڵی ئاكۆیان
ئازیزان كۆ ببنه‌وه
هه‌موو بچن بۆ سه‌یر