current location : Lyricf.com
/
/
سەربەستی [Sarbasti] lyrics
سەربەستی [Sarbasti] lyrics
turnover time:2024-10-06 11:09:32
سەربەستی [Sarbasti] lyrics

لە دەفتەری قوتابخانەم

لەسەر تەختەی ناو پۆلەکەم

لەسەر درەخت لە سەر لم و لەسەر سەھۆڵ

لەسەر بەفری تازە و سپی

ناوت ئەنوسم سەربەستی

لە لاپەڕەی بۆر و نوسراو

لە لاپەڕەی سپی و بێ ناو

لە بەرد و دار، دار و دیوار

لەسەر مەشخەڵی کڵپەدار

ناوت ئەنوسم سەربەستی

لەسەر وێنەو نەخشی زێڕین

لەسەر چەکی جەنگاوەران

لەسەر تاج و تەختی زێرین

لە جەنگەڵ و دۆڵ و بیابان

لەسەر پینەی بەرگی خاکیم

لەسەر شەتاوی مانگەشەو

لەسەر مەچەکی ماندوییم

ناوت ئەنوسم سەربەستی

لەسەر کێڵگە و لەسەر ئاسۆ

لەسەر پەڕ و باڵی مەلان

لە ڕەنگ و بۆنی کازیوە

لە عارەقی خەستی زریان

لە دیوار و تەختەی دەرگام

لە ھەر شتێ بەنرخە لام

لە شەپۆلی گڕی پیرۆز

ناوت ئەنوسم سەربەستی

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by