ڕێی خەباتمان چەندە سەخت و دوور بێت
با چواردەورمان كڵپەی ئاگر بێت
لەم ڕێ پیرۆزە هەرگیز لانادەین
ئێمە بۆ مردنیش ئامادەین
بۆ دنیایەکی نوێ، بۆ هەژاران
بۆ دانانی کۆمەڵگای یەکسان
ڕای زۆرداری لە ڕیشە دەردێنین
تۆوی ئازادی گەلمان ئەچنین
بە ڕابەری چینی کرێکاران
ئەڕۆین، ئەبڕین ڕێگای تێکۆشان
ئاڵای سووری شۆڕش هەڵ ئەکەین
هەر بە ڕۆژی سەرکەوتن ئەگەین