لە ناو ڕەشماڵی خێڵان
لە ناوچەی ئێڵی گۆران
کیژە کوردەی چاو بەڵەک دێ
بۆ لای دڵدار، بۆ جێ ژوان
بە چرپە و دەم پێکەنین و بە لەنجە،
بۆ ڕانەبێرە و مەڕدۆشین
دڵ پڕ لە هیوا و ئەوین
چەند جوانە ئەو ڕاوەستانە
دڵە خورپەی مەستانە
لە گۆشەی جێ دڵداری
چاوەڕێی شەدەلاری
خودا ئاخۆ کەی دولبەر بێ
بۆ جێ ژوان بۆ دڵداری
لە پڕ ئەبینێ دولبەری وەک پەری
وەستاوە پەری پەیکەری
لە جێ ژوان لە نادیاری
چەند جوانە ئەو ڕاوەستانە
دڵە خورپەی مەستانە