قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قوڵی سپی، پەرش و خاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کە، نەخشێکی جوان لە سەر ڕوو
بەژن و باڵا، وردیلە و رێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەمڕۆی ئەو لێـوە
فریشتەی ئاهی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکا ببێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنی، مەلی ئاوازی جوانی