current location : Lyricf.com
/
Songs
/
قــژ کاڵـی لێو ئاڵـی [Qij kalli lew alli] lyrics
قــژ کاڵـی لێو ئاڵـی [Qij kalli lew alli] lyrics
turnover time:2024-11-15 05:25:19
قــژ کاڵـی لێو ئاڵـی [Qij kalli lew alli] lyrics

قــژ کاڵـی لێو ئاڵـی ، پرشـنگی نیـگا کاڵ

ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێک ئاڵ !

ئەی کچـە مەنگـەکەی بـە دەنگی چپـە دوو

گەندەمووی دەم و چاو ، مەچەک هەڵنەگرتوو ..

ئەی ئەندام وردیلەی ، نەرمۆڵەی ، ئێسک سووک

ئەی بەرگـی سـاکـارت دڵگـیر تر لە هـی بووک !

ڕاستە من ڕێبوارم ، سەرپێ یی ئەڕوانم

بەڵام وا جوانـیی تۆ کاری کـرد لە گیانـم

ئەڵێی ، نەک هەر ئێستا ، عومرێکی درێژە

بەو دەسـت و پەنجانەت بریـنم سـارێژە !..

ئەی کچە کاڵەکە ! جوانی تر با زۆر بن

لە باغچەی بەهارا گوڵباخی بەر خۆر بن

با ڕەنگیان پەرداخت بێ و جێگەیان سەرچڵ بێ

بە واتـای خەڵـکـی تر با ناویان شـاگوڵ بێ

گیانی من بۆ تەڵێ وەنەوشـە پەرۆشـە

کـە لە ژێر سـێبـەری تـووتـڕکا خامۆشـە !

لە هەمـوو ئاسـمانا ئەسـتێـرەی بـەربەیان !

ئەخاتە دڵی من هەسـتێکی سپی و جوان !

لە تەختێک هەڵ دەستێ هەزار و یەک نەغمە

ئەوەیان شـیریـنـتـر دێتـە گوێـم زۆر نـزمـــــــە !

کانیەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگە شەو

لە بنیا بلـەرزێ مـرواریی زیـخ و چــەو

جوانترە لە لای من لە دەریای بێ سـنوور

شەپۆلی باتە بەر تیژگی ڕۆژ شڵپ و هووڕ !

قژ کاڵی لێو ئاڵـی ، پرشـنـگی نیـگا کـاڵ

ئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێک ئاڵ !

دەربەست نیم ڕێبوارم ، دەربەست نیم ڕەوتەنیم

ئەزانی شـپرزە و دەربەسـتی ئـێجگـار چـیم ؟

هـی ئەوەی نیـگارێک لـە یادم کێشـراوە

شـۆخێکـی نایابە ، بەڵام ئاخ، بێ ناوە !..

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by