current location : Lyricf.com
/
/
قەدەر [Qeder] [Arabic translation]
قەدەر [Qeder] [Arabic translation]
turnover time:2024-10-06 13:15:21
قەدەر [Qeder] [Arabic translation]

من نه‌مده‌زانى .. ئه‌وین وه‌هایه‌

قه‌ده‌رم هه‌مووى .. وا له‌ عه‌شقایه‌

خۆشه‌ویستیی تۆ .. هێند له‌ دڵمایه‌

من چاره‌نووسم .. له‌ گه‌ڵ تۆدایه‌

نه‌مزانى هێنده‌ .. دڵم شه‌یدایه‌

بێ تۆ هه‌ڵناكا .. هیچ له‌م دنیایه‌

نه‌مزانى دڵدارى .. ده‌بێته‌ خه‌مبارى

ئاه و گریه‌ و زارى .. ده‌شێوێ شه‌وگارى

من چیبكه‌م قه‌ده‌ره‌ .. له‌ توانام به‌ده‌ره‌

ناگۆڕێ تا سه‌ره‌ .. جا ئیتر تۆش وه‌ره‌

عيشقى تۆ لێى داوم .. من بۆ تۆ ڕووخاوم

شێتى تۆم تا ماوم .. بێچاره‌ و داماوم

هه‌رگیز نه‌مزانى .. عشقت نووسراوه‌

له‌ نه‌وچه‌وانى .. من مۆر كراوه‌

دوعاى ناشادى .. له‌ من خوێنراوه‌

له‌ ته‌ختى قه‌ده‌ر .. بۆم هه‌ڵواسراوه‌

ده‌ستى جادووگه‌ر .. بۆ من براوه‌

تا هه‌یه‌ شادى .. لێى دوور خراوه‌

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by