قه‌سه‌م به مه‌ستی نێرگز
به ڕه‌شی ڕه‌شه ڕێحان
به بزه‌ی لێوی غونچه
به نه‌سیمی ده‌م به‌یان
هه‌تاکو ماوم، بۆت گیان پێناوم
منم هه‌ر تاقه یارت
به تۆ دڵخۆشم، ئه‌ی نازفرۆشم
منم ئاشقی زارت
قه‌سه‌م به هاڕه‌ی جۆبار
قه‌سه‌م به به‌فری کۆسار
قه‌سه‌م به بێده‌نگی شه‌و
قه‌سه‌م به چاوی بێخه‌و
سوێند به ناسکیی په‌ڕه‌ی گوڵ
به جیلوه‌ی لاله و سونبول
به شادیی نه‌وبه‌هاران
به نه‌شه‌ی لاله‌زاران