جار و بار … پرچت
به تاوێک باران، به ڕه‌شه‌بایێ
وا تێک ده‌چڕژێ،
وا ئاڵۆز ده‌بێ،
ده‌ڵێم : تا ماۆه…ئیتر دانایێ…
که چی ئێواران که هه‌ر من و تۆین،
به چاۆلێکنانێ هه‌ڵده‌ڕژێ و دادێ،
دیسان، وه‌ک جاران، دابین ده‌بێت و
له به‌ری ده‌ست و هه‌ناسه‌م ڕادێ.
زریان بۆ زریان،
تۆفان بۆ تۆفان به جێ ده‌هێڵێ و
هه‌تا به‌یانی
نوقمی شه‌پۆلی بهرامهێ مۆرد و کنێرم ده‌کا
دانی پیا ده‌نێم:
هه‌رچی ده‌زانم له فه‌لسه‌فه‌ێ ژین،
ئه‌ۆ فێرم ده‌کا!