ماچێکی هەمیشەیی
من پردێك ساز دەکەم بۆ گەیشتنم بە تۆ
ئەزانم، گوێت لێمە
ئەمەوێت لە تۆ نزیكتر ببمەوە، لە کوێی؟
نیوەی ڕووی دونیا بەقەد دوو ڕووی مانگ وایە
گەر لە دەرەوە ئەستەمە پەیوەندی بەیەکەوە بکەین، با ئینتەرنێت بەکاربێنین
ماچ، ماچی من بۆ تۆیە
ئەفڕێت بەرەو کۆتایی جیهان، لەگەڵ بەفری مانگی بەفرانبار
ماچ، ماچی من بۆ تۆیە
ئەفڕێت، هەڵیگرە، لەبیر مەکە
کە من لەگەڵ تۆم ئەی ئیشقی من
ماچی هەمیشەیی
لەنێوان پاییز و بەهاردایە
لە نێوان ئەوانی تریش دا، لەگەڵ تۆ لە ٣ ی بەیانیدا
بەشەکانی جیهان، هەواڵی تۆ، خەونەکانی تۆ هەمووی هی منن
گەر لە دەرەوە ئەستەمە پەیوەندی بەیەکەوە بکەین، با ئینتەرنێت بەکاربێنین