current location : Lyricf.com
/
Songs
/
پەیامی من [Peyami min] lyrics
پەیامی من [Peyami min] lyrics
turnover time:2024-11-07 19:40:18
پەیامی من [Peyami min] lyrics

په‌یامی من به‌ گوێی ئه‌و دولبه‌ره‌ نازداره‌ ڕاناگا

نه‌سیم بێسیم ده‌بینێ شل ده‌بێ، به‌م کاره‌ ڕاناگا

گوتی سه‌برت هه‌بێ دووباره‌ دێمه‌ دیتنت ئه‌مما

له‌ کورتیدا ته‌مه‌ن، وا دیاره‌ به‌و دیداره‌ ڕاناگا

وه‌کوو په‌روانه‌ ده‌وری لێ ده‌ده‌ن لاوانی خۆ وڵاتی

گوڵی ئێره‌ به‌ ژوانی بولبولی ئاواره‌ ڕاناگا

نه‌خۆش و ده‌رده‌دار و دڵ بریندارم، په‌رستارێک

به‌ حاڵی ئه‌م دڵه‌ پڕ ژان و پڕ ئازاره‌ ڕاناگا

ده‌که‌ی ماچی ده‌م و لێوان ئه‌گه‌ر هێز و گوڕێکتبێ

ده‌نا جوانێک به‌ده‌ردی ئاشقی بێچاره‌ ڕاناگا

ده‌بێ بولبول له‌من فێر بێ غه‌زه‌لخوێنی، به‌ڵام چیبکه‌م

گرفتارم، چریکه‌م به‌و گوڵ و گوڵزاره‌ ڕاناگا

په‌یامی من به‌ گوێی ئه‌و دولبه‌ره‌ نازداره‌ ڕاناگا

نه‌سیم بێسیم ده‌بینێ شل ده‌بێ، به‌م کاره‌ ڕاناگا

گوتی سه‌برت هه‌بێ دووباره‌ دێمه‌ دیتنت ئه‌مما

له‌ کورتیدا ته‌مه‌ن، وا دیاره‌ به‌و دیداره‌ ڕاناگا

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by