current location : Lyricf.com
/
Songs
/
Pey Bilen [Persian translation]
Pey Bilen [Persian translation]
turnover time:2024-11-26 03:32:00
Pey Bilen [Persian translation]

پێى بڵێن توخوا كەسێك ڕۆژى هەزار جار

ناوى تۆى لەسەر لێوە بە گریان و زار

پێ بڵێن عاشقێكم شێت و سەرگەردان

چاوەڕێمە ڕۆژ و شەو لە كوچە و كۆڵان

پێى بڵێن بەسەرهاتم كرا بەچیرۆك

هەموو خەڵك دەزانن منم ماڵوێران

پێى بڵێن پێى بڵێن

هەموو عالەم پێى بڵێن

هەموو دونیا پێى بڵێن

پێى بڵین لەهەر كوچە و دیوار و دەروازەى شار

ناوى ئەوە كە نووسراوە بەخوێنى منى هەژار

پێى بڵێن لەهەرلایەك هەورێك دەكاتە باران

ئەوا منم دەبارێنم فرمێسكى ئازار و ژان

پێى دڵدارێكم بەشەو تەنیا دەمێنم

بەیادى ئەو هەزار شەوى عاشقان دا دەخوێنم

پێى بڵێن ڕۆژێ دادێ دەمرم سەر دەنێمەوە

بەیادى ئەو بە هەناسەى گەرمى ئەو دەژیەمەوە

پێى بڵێن پێى بڵێن

هەموو عالەم پێى بڵێن

هەموو دونیا پێى بڵێن

پێى بڵێن پێى بڵێن

هەموو عالەم پێى بڵێن

هەموو دونیا پێى بڵێن.

پێى بڵێن كە لە من عاشقتر كێیە

وەكو من دێوانە شەیداتر كێیە

ئەگەر ئەوە وڵاتى پەناى عاشقانە

كێ وەك من كوردێكى بێ ماڵ و جێیە

پێى بڵێن توخوا كەسێك ڕۆژى هەزار جار

ناوى تۆى لەسەر لێوە بە گریان و زار

پێ بڵێن عاشقێكم شێت و سەرگەردان

چاوەڕێمە ڕۆژ و شەو لە كوچە و كۆڵان

پێى بڵێن بەسەرهاتم كرا بەچیرۆك

هەموو خەڵك دەزانن منم ماڵوێران

پێى بڵێن پێى بڵێن

هەموو عالەم پێى بڵێن

هەموو دونیا پێى بڵێن

پێى بڵێن پێى بڵێن

هەموو عالەم پێى بڵێن

هەموو دونیا پێى بڵێن

پێى بڵێن پێى بڵێن

هەموو عالەم پێى بڵێن

هەموو دونیا پێى بڵێن

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Ziad Asad
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
Ziad Asad
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved