پێیەک بنێ بەسەرما ، بەسەر کراسی بەرما
لە نەخشی ئێوە زیاتر ، نییە لەنێو جگەرما
پێیەک بنێ سەرگۆڕم ، ئێستا بێ شعرو کۆرم
لەم گۆڕە تاریکەوە چاو لە ئێوە ئەنۆڕم
ئێوارەی سەرچنارێ، یادم بکەن جار جارێ
بە هەڵبەست و گۆرانی سارێژیکەن ئازارم
کفن بکەن بە بەرما ، بەسەر کراسی بەرما
لە نەخشی ئێوە زیاتر نییە لە نێو جگەرما