current location : Lyricf.com
/
Songs
/
شەوى یەلدایە [Persian translation]
شەوى یەلدایە [Persian translation]
turnover time:2024-11-07 20:09:21
شەوى یەلدایە [Persian translation]

شه‌وی یه‌لدایه‌ یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و

که‌دیده‌م دوور له‌تۆ بێ‌ نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله‌ قوربان!

خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵیش مایل به‌دیده‌ی تۆیه‌، بۆیه‌

له‌من وه‌حشی و ڕه‌میده‌و دووره‌ئه‌مشه‌و

که‌تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌مه‌ستان،

چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

له‌خه‌و هه‌ڵساوەیا ئاڵۆزه ‌چاوت؟

هه‌میشه‌وایەیا مه‌خمووره ‌ئه‌مشه‌و؟

سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ

که‌جێم سه‌رداره‌که‌ی (مه‌نسوور)ه ‌ئه‌مشه‌و

موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی»

له‌کونجی بێ‌که‌سی مه‌هجووره‌ ئه‌مشه‌و

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by