پێکەوە دنیایەکین بێ کۆتایی
لە سێبەری ژووانی ئاو
هەمیشە تۆ هەی
چاوەڕوانی تیشکی خۆر بوین
بەیانی دێت و خۆت ئەبینی
نە تۆ لە خاک ئەبیتەوە و نە من لە تۆ
تۆ لە هەستی باران
تۆ لە ڕەنگی بەفر
تۆ لە دەنگی ئاو
من تەنیا هەر تۆ شک ئەبەم
شەوێک نەبوو سەرم دەنگی
تۆی تیا نەنیوێ
ڕۆژێک نەبوو
سینگم خەمی تۆی تیا نەرێوێ