کە رۆیشتی
نەمویست لەسەر رێگاکەتا رابووەستم
وەکو پەیکەر
غرورم رێگەی پێ نەدام
شوێنتکەوم وەکو سێبەر
ھەستم بە دڵی خۆم ئەکرد
وەکو بەفری بەر خۆرەتاو
ھێدی ھێدی ئەبوو بە ئاو
وەک ئاوابوون
وەک ئاوابوون
لەگەڵ ھەمو ھەنگاوێکتا
وەکو شەو تاریک دائەھاتم
پەشیمان نیم
پەشیمان نیم ، کە بە شوێنتدا نەھاتم
پەشیمان نیم ، کە بە شوێنتدا نەھاتم
من دڵێکم لەلا جوانە، کە لە سەد لاوە شکابێ
.نەک ئەوینێ، کە پێویستی بە تکا بێ.