current location : Lyricf.com
/
Songs
/
پارچە چنان [Parçe Çinan] [Transliteration]
پارچە چنان [Parçe Çinan] [Transliteration]
turnover time:2024-11-05 11:27:21
پارچە چنان [Parçe Çinan] [Transliteration]

گوێ گرن لە قڕمژنی مارشی ڕاپەرین

ئێمەی کرێکاری کارگەی پارچەچنین

چینی ڕووت و ڕەجاڵ نابین

گوێ گرن، گوێ گرن

بۆرژواکان بۆ ئاوازی کەنیسەکان

کەوای سەدان لەبەر ئەکن

کێ ئەو کەوایەی چنی بۆتان؟

ئێمەی ڕووتی برسی، بێ نان

گوێ گرن، گوێ گرن

خاوەن شکۆکان، دارەکان

ڕۆژێ بۆ داربوونی نەشکان

کەڵپی ئاوریشمی تەک لەبەر ئەکەن

کێ ئەو کەوڵەی چنی بۆتان؟

ئێمەی ڕووتی برسی، بێ نان

گوێ گرن، گوێ گرن

بەڵام کاتێ دەسەڵاتی ئێمەش کە هات

کفنەکەتان بە گیان، بە دڵ بۆ ئەچنین

بۆ ئێوە و بۆ دنیای کۆنتان

گوێ گرن، گوێ گرن

هۆنراوە:مصلح ڕێبوار

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by