ئاهەنگی تاج خستنە سەر ڕێک ئەخات
ئەیەوێت کارێک بکات
بت بشکێنێت پاشاکەمان
میهرەبانی بنوێنێت
ئێمەش نازی بکێشین
نازدار، بتی بت شکێن
بت ناز هەڵئەگرێت هەرکات
دەست بە بنیادنان بکات1
هاتووە و ئەیەوێت
هەرچی بتی بەهێزە
بە تەورەکەی بە یەکجار
دەستدرێژی بکاتە سەریات
خووی عەلی خووی ئەوە
ڕووی عەلی ڕووی ئەوە
کە دەست بخاتە سەر ئەژنۆی
دنیا داگیر ئەکات2
شمشێر بدات لە هەر کەسێک
کە کەسێک بە ناحەق بگرێت
دادپەروەری بێت بۆ هەر کەسێک
داوای دادپەروەر بکات
سەری ئەو کەسە ببڕێت کە
خوێنی مرۆڤ ئەمژێت و
ئابڕووی مرۆڤەکان
ئەبات، یاری پێ ئەکات
خۆی توشی ئەبێتەوە
ئاهی دڵی مرۆڤەکان
خۆی هاتووە تا دڵی هەتیوەکان
ڕازی بکات
دەرگا نەکرێتەوە بەڕووی ئەو
کەسەی کە کەمەری مرۆڤەکان
ئەشکێنێت هەموو کات
دواتر نوێژێک ئەکات3
شمشێر بدەن لە سەری
شیری بکەن بە ژەهر
شمشێری خودا بەس خۆی
میهرەبانیە بۆ بەندەکان
نیە گەنجێک ئەی باوک
نیە گەنجێک جگە لە تۆ
من بردمەوە، بەخواکەت عەلی
سەری تۆ ئەکڕم4
وەکو برای، شەهید
دەست و سەرم هی ئەوە
با ژەهر بنۆشم ئەی شا
با من ببمە شەهیدی تۆ
من شەرمەزارم
کۆرپەلەکەت ببەخشە
بەڵێن ئەدەم وەکو خۆت
ببمە شمشێری خودایی
خووی عەلی خووی ئەوە
ڕووی عەلی ڕووی ئەوە
کە دەست بخاتە سەر ئەژنۆی
دنیا داگیر ئەکات
وەکو عەلی ئەڕوات
بنەچەی دێتەوە سەر من
دەستی خودا لە سەر سەرم ئەبێت
ئەگەر ئەو بێتە لام
وەکو پێغەمبەر گەورە
کراسی بەری وەکو ئەو
بە کراسی دڕاوەوە ئەمەوێت
دەستی لێ بەرنادە5
بە دەستی خوداوە، بە
شمشێری عەلی-یەوە، شمشێری دوو سەر
سنگی یاخیەکان
ئەدڕێنم ئەگەر ڕێگەم بدات
خووی عەلی خووی ئەوە
ڕووی عەلی ڕووی ئەوە
کە دەست بخاتە سەر ئەژنۆی
دنیا داگیر ئەکات
1. پاشاکەی ئێمە، بتەکەی ئێمە مهیرەبانی ئەنوێنێت
بەرامبەرمان کاتێک چاکسازی ئەکات لە وڵاتدا.2. واتە: کاتێک عەلی لە نوێژدا بوو و دەستی لەسەر ئەژنوێ بوو و لە دواوە کوشتیان3. ئەڵێن کاتێک عەلیان کوشت، فاطیمە زەهرای ژنی لە بەرگری ئەودا کەمەر و پەراسوی شکا4. کاتێک عەلیان کوشت ئەو دوعایەی ئەکرد: (فزت و رب الکعبة) من و خوای کەعبە بردمانەوە5. کراسەکەی عەلی کاتێک کوشتیان و دڕا و خوێنی پیا هاتە خوارەوە