برژانگی هەردوو چاوانت
وەک دوو پەپەپولە پایزە
بە دەم بای هەناسەمەوە
بەرەو چاوم هەڵدەفڕین
بێ دەنگ بوویت و منیش بێ دەنگ
نیگای چاوم لەسەر ڕەنگی
کاڵی لێوت نیشتنەوە
نمە نمە
دەنگی ئاوازی بارانی
سەر چەتری ڕەش
خستینیە ناو ماچێکی گەش
نەمان زانی
زەمەن وەستا بوو یا دەڕۆشت
کاتێ کە سەرمان هەڵبڕی
باران سەوز بوو
گەڵا سەوز بوو
تەم شەماڵ بوو
چەتری سەرمان
سێبەری هەوری بەهار بوو
من پێم وتی ئەم باخچەیە
سەوزە وەک چاوەکانی تۆ
تۆ پێت وتم ئەم باخچەیە
تەڕە وەک چاوەکانی تۆ