سەر و سیمام تۆزی لێ نیشتووە
پێش و دوام تەمی گرتووە
ڕیشیشم ژەنگی هەڵهێناوە
ئێوە چوزانن، من چۆن دەسوتێم؟
نەمامێک بووم، شکێندرام
تۆفانێک بووم، وەستێنرام
هیلاک بووم، تەواو شەکەت
ئێوە چوزانن،چەند جەفا کێشاوە؟
من بە دیواری بەردا تێپەڕیووم،
پۆڵام کون کردووە و دەرپەڕیووم
بە تەنگی ژیاندا ڕاگوزەریووم، هێی
ئێوە چوزانن،من لە چی هەڵاتووم؟
لە ئاسماندا ئەستێرە وا ون دەبێ
داکیشم لە نێویاندا بۆم دەگەڕێ
یارەکەم وا حەسرەتم دەکێشێ
ئێوە چوزانن، من بۆ دەخۆمەوە؟
ئێوە چوزانن، من بۆ کەس نادوێنم؟
کانی بووم، ئێستا بووم بە خوێن
لە لاڕێدا بووم بە کەلاوە
هەڵەم کرد، ئێستاش وا دەسوتێم
من چاوێکم بە ئەشکەوە جێهێشتووە
هاوسەرێکم بە گریانەوە پشتگوێ خستووە
لەی چەپیشم بەرەڵا کردووە، هێی
ئێوە چوزانن،من لە کێ توڕەم؟