ئه‌گه‌ر چی له تۆ دوورم
نامۆیی پشت حه‌وت سنوورم
له‌گه‌ڵتام وه‌ک سێبه‌رت
ڕێبوارم ڕاده‌بوورم ئای
شه‌وانه خه‌ونی من تۆی
له‌گه‌ڵتام که خه‌م ئه‌خۆی
به نیگات ئاشنام من
که به‌سه‌ر ڕۆحما ئه‌ڕۆی
نازه.. نازه..
مه‌یکه له‌سه‌ر دڵم ئه‌ی یار
نازه.. نازه..
مه‌یخه‌ره سه‌ر باری ئازار
تۆ بڕوانه منی دێوانه
بۆچی بۆت ده‌سوتێم
وێڵم به دوای ناوی وڵاتێ
گۆرانی بۆ بڵێم ئایی
نازی تۆ ده‌مژیێنێ
دووری تۆ ده‌مگریێنێ
نازه‌نین چاوه‌کانت
به ماچێ ده‌مدوێنێ ئای
بێ ده‌نگم لێره بێ ئاواز
بێ سۆزم لێره بێ ناز
مه‌گه‌ر تۆ ئاواتم بی
بمده‌یه‌وه ده‌ستی ڕاست
نازه.. نازه..
مه‌یکه له‌سه‌ر دڵم ئه‌ی یار
نازه.. نازه..
مه‌یخه‌ره سه‌ر باری ئازار
تۆ بڕوانه منی دێوانه
بۆچی بۆت ده‌سوتێم
وێڵم به دوای ناوی وڵاتێ
گۆرانی بۆ بڵێم ئایی