ئه‌م ساڵ بێ چیا نه‌ورۆز ناکه‌م
بێ بۆنی گیا ، نه‌ورۆز ناکه‌م
نه‌ورۆز ناکه‌م بێ بڵیسه‌ی سووری ئاگر
نه‌ورۆز ناکه‌م ، ئه‌گه‌ر رهشبهلهک تۆز نه‌کا و
خۆم نه‌بم به‌سه‌ر چۆپی گر
کزه‌ی جه‌رگم
به‌یانی زوو هه‌ڵمسێنه
زۆر ده‌ترسم
که‌وێک
کارێک
گوندێک
شارێک
چه‌مێک ، چیایێک له‌بیر بکه‌م
زۆر ده‌ترسم
دارێک
به‌ردێک
کوختێک
گه‌ردێک
بنچه گیایێک له‌بیر بکه‌م
به‌یانی زوو هه‌ڵمسێنه
دیسان مه‌ڵێ: باتێر خه‌و بێ
سوێندم به چیا خواردوه
که کوردستانه دووره‌که‌م
به گه‌رمێن و کوێستانه‌وه
بگوازمه‌وه بۆ غه‌ریبی بۆ ژووره‌که‌م