تا هه‌ڵبه‌ستێک ته‌واو ده‌بێ،
من ڕۆحی خۆم په‌ڕه ده‌که‌م وه‌کوو هه‌لاج.
که ته‌واو بوو،
خاڵێک ده‌که‌م به عه‌رش بۆی،
ناونیشانێک ده‌که‌م به تاج.
هه‌ر قورینگێك
جارێك باڵی له ده‌ریاچه‌ی
ئه‌ڤینی من هه‌ڵکێشابێ،
بۆته وشه بۆ هه‌ڵبه‌ستێک،
که عومرێکه ده‌ینووسم و ته‌واو نابێ!
هاوڕێم، ماندووم!
وا هه‌ست ده‌که‌م،
هه‌ڵبه‌ستم هێنده درێژدادڕ بووه،
دیوانی بوون لێی پڕ بووه...
ئاگام لێیه، له یادمدا
جێگۆڕکێ ده‌که‌ن په‌یڤه‌کان.
ڕێگه‌م بده خاڵێک دانێم،
تۆی بۆ بکه‌م به ناونیشان!