پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ بههێزی، نامری، مردن لهئاستا كۆیلهیه
چونكه گیانی تۆ دروشمه، بانگهوازه، رێگهیه
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ قوتابخانەی قوتابی بیری تازەی سەنگەری
وەک هەوێن بۆ شۆڕشی نوێ مەشخەڵی داهێنەری
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ چریکەی ئەو گزینگەی بۆ هەتاوی خۆری سوور
زایەڵەت باستیلی ڕووخاند دژ به ئەفسانەی سنوور
پەلکی داری شادی گشتی ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن