لەکۆتایی نامەکەتا لەنامەکەی ئەمجارەتا
گیانە ئەڵێی من بەقەدچەندد خۆشم ئەوێی
ئەزیزەکەم وەک چۆن بەهار ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپولەی هەردو نزار هەنگی دڵدارگوڵ باخی ژینی خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی
یان چۆن بەفری چیای کوێستان
کانی رونی ناو دارستان
تریفەی مانگیان خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی خۆشم ئەوێی
ئەزیزەکەم ئەوەندەی خۆتت خۆش ئەوێ
تۆم خۆش ئەوێ تۆم خۆش ئەوێ