حاڵی من خاسە بەقوربان
نامەکانت هان لە کوێ
چاوەڕێتم وەک هەمیشە
قەولەکانت هان لە کوێ
پێکەنینت وەک شەماڵە
باخی دڵ ئاوان ئەکات
ئەم بەهارە چۆن نەهاتیت
لێوەکانت هان لە کوێ
حاڵی من تافی دەزانێ
وا خەریکە وشک ئەوێ
پەنجەمانم وێڵن ئەمشەو
زوڵفەکانت هان لە کوێ
سەد چلەم کێشا لە بۆ تۆ
ئەى هەناسەی ئاخرم
روحی من هێزى نەماگە
دەستەکانت هان لە کوێ
خۆت وتو هەر چاوەڕێمی
تا لە غوربەت دێمەوە
من خەریکم تێم عەزیزم
چاوەکانت هان لە کوێ
من گلە ناکەم لە تۆ ئەى
هاونشینى وێنەکەم
چۆن دڵو تێ لێم نەپرسی
شیعرەکانت هان لە کوێ