من ئه‌و دیله‌م له زیندانی تاریكا
هه‌تاوی بیر ڕوناك ئه‌كا به‌ر چاوم؛
به‌ناو هه‌زار حه‌ڵقه‌ی داوی باریكا
!قه‌فی زنجیر ئه‌پچڕێنێ هه‌نگاوم
من ئه‌و دیله‌م له پشت شوورای پۆڵاوه
ئاسۆی هیوای گه‌شم هه‌رگیز ون ناكه‌م؛
له‌ڕووی ئاسمان به گڕی سوور نوسراوه
!به‌ند به به‌ندی ئایین نامه‌ی بڕواكهم
من ئه‌و دیله‌م ئامانجم قیبله‌ی گشته؛
با سامدار بێ و پڕ دڕك بێ ڕێی ڕاستم
:مادام هێزی جەماوەرم له‌پشته
!دڕك گوڵه و ترس ئارامه بۆ خواستم
،من ئه‌و دیله‌م كه سرنجی بێباكم
سڵ له چاوی پڕ له قینی زه‌ق ناكا؛
دانه‌چیڕه‌ی گورگی هاری سه‌ر لاکم
!زاتی گیانی نه‌له‌رزیوم له‌ق ناكا
،من سه‌ربازی ئامانجێكی پیرۆزم
فیداكاری ڕێبازی کرێکاری ڕەنجدەرێکم
بۆ ڕێبازم دڵسۆزم
بێباک بەرەو سوسیالیزم و ڕزگاری
هۆنراوە: مامۆستا گۆران