current location : Lyricf.com
/
Songs
/
من ئەو کچەم [Min aw kcham] [English translation]
من ئەو کچەم [Min aw kcham] [English translation]
turnover time:2024-11-30 01:33:36
من ئەو کچەم [Min aw kcham] [English translation]

من ئەو کچەم ساڵانێکە

لەژوورەکەی تەنیایم دا

گۆڕانی بۆ دڵ ئەخوێنم

بەتارەی دڵ و گیتارم

دەنگم دەڕوا و نادیارم

نامۆم بۆ خەڵک و بۆ شارم

نامۆم بۆ خەڵک و بۆ شارم

هەستم پڕە لە هۆنراوە

پێم خۆشە هەمووی هەڵڕێژم

دڵم پڕە لە نەیاران

سکاڵای دڵ بە کێ بێژم

دەنگی خۆم و گیتارەکەم

لە ژوورەکەم هێنامیە دەر

پاراو بوو باخچەی ژیانم

داری ئاواتم هاتە بەر

من ئەو کچەم کە کۆڵنادەم هیچکات

ناهێڵم کەس بتوانێ ناوم پیسکات

کەس بە زۆر پێی ناڵێت چی بکات

ئازاد بژی نەوەک ئارەزووی فڕین کات

کە چۆن ئەیهەوی با بژی

ئەو بێزارە لە تاڵی ژیان

پێت ئەڵێ تۆ چیتر ژن ناکوژی

نا بینی چەند فرمێسکم ڕژی

با بژیم منیش مافم هەیە

وەک تۆ منیش عەقم بەسەر دونیاوەیە

بڕیم هەرچی سەختی ڕێگا هەیە

کاتێک کەس نەیپرسی چی لە دڵتا هەیە

من ئەو کچەم ساڵانێکە

لەژوورەکەی تەنیایم دا

گۆڕانی بۆ دڵ ئەخوێنم

بەتاری دڵ و گیتارم

دەنگم دەڕوا و نادیارم

نامۆم بۆ خەڵک و بۆ شارم

نامۆم بۆ خەڵک و بۆ شارم

هونەر بۆ من خولیا و هەستە

ژینە ژیانە مەبەستە

تا دوا تروسکەی خۆری ژین

ماندوو نابێت دڵ و جەستە

دەنگی خۆم و گیتارەکەم

لە ژوورەکەم هێنامیە دەر

پاراو بوو باخچەی ژیانم

داری ئاواتم هاتە بەر

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Sana Barzanji
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji), Kurdish (Xwarin)
Sana Barzanji
Latest update
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved