current location : Lyricf.com
/
Songs
/
مه‌ی گێر [Mey Ger] lyrics
مه‌ی گێر [Mey Ger] lyrics
turnover time:2025-04-22 08:11:09
مه‌ی گێر [Mey Ger] lyrics

وره‌ مه‌ی گێر ده‌مه‌وی ئه‌مشه‌و خه‌می دڵ که‌م که‌م،

لوزه‌وام به‌رده‌ سه‌رێ نامه‌وێ جورعه‌ی دڵ که‌م که‌م،

ته‌شه‌نا بۆته‌وه‌ ناسۆری ده‌روونم دیسان،

زامی کۆنه‌ و به‌مه‌ی کۆنی ده‌بێ مه‌لهه‌مم که‌م،

مشتوماڵی ده‌وێ ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی خه‌یاڵ،

مه‌ست و گێژم که‌ هه‌تا گه‌ڵا به‌ جامی جه‌م که‌م،

ئێشتا بۆ جاری خه‌مم گۆشه‌ی مه‌یخانه‌یه‌ جێم،

من که‌ ڕۆژێ ده‌م ویست میله‌ته‌که‌م بێ خه‌م که‌م،

جۆن نه‌به‌م بۆ مه‌ی و مه‌یخانه‌ په‌نا تێگه‌یوم،

له‌م وڵاته‌ هه‌موو شت زۆره‌ به‌نی ئاده‌م که‌م،

پیر و زورهانم و ئێستاش دڵه‌که‌م هه‌ر ده‌یه‌وێ،

سه‌رو ماڵم به‌ فیدای خاڵ و خه‌ت و په‌رچه‌م که‌م.

Comments
Welcome to Lyricf comments! Please keep conversations courteous and on-topic. To fosterproductive and respectful conversations, you may see comments from our Community Managers.
Sign up to post
Sort by
Show More Comments
Adnan Karim
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:Classical
  • Official site:http://adnankarim.com
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Adnan_Karim
Adnan Karim
Latest update
Copyright 2023-2025 - www.lyricf.com All Rights Reserved